سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
ئەمڕۆ شەممە 5ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.