دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانییان لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەن کە ببوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لە شاری کەلار.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایش، شەوی 2026/5/8، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوون، توانرا ئەو تۆمەتبارانە دەستنیشان بکرێن کە بە ماتۆڕسکیل هێرشیان کردبووە سەر پاسێکی گەشتیاران و ببووە هۆی دروستکردنی پشێوی و بێزارکردنی گەشتیاران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکراون و بەپێی ماددەی (495) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکانیان بەردەوامە تا ڕووبەڕووی سزای یاسایی ببنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.