Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:12

عەباس عێراقچی دەڵێت لەم كاتەدا هاتوچۆ لە گەرووی هورمز وەك خۆی لێ دێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هاتوچۆی كەشتییە بازرگانی و نەوتییەكان لە گەرووی هورمز وەك خۆی لێ دێتەوە ئەگر شەڕ كۆتایی پێ بێت.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: گەرووی هورمز دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و سروشتی خۆی، ئەگەر شەڕ بەیەكجاری كۆتایی بێت و ئابلووقە دەریایی و سزاكانی ئەمریكاش هەڵبگیرێن.

راشیگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش پشتگوێ خراوە بەهۆی دۆخی ئێستای گەرووی هورمز، نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە بدات ئەنجوومەنی ئاسایش بقۆزرێتەوە یاخود ببێتە کەرەستەیەک بۆ شەرعییەتدان بە کردەوەی نایاسایی.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەكاتێكدایە كە ئێستا هەموو جیهان و بازاڕە داراییەکان چاوەڕێی وەڵامی تاران دەکەن بۆ پێشنیارە نوێیەكەی ئەمریكا، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کردنەوەی گەرووی هورمز کە شادەماری سەرەکیی گواستنەوەی نەوت و گازە لە جیهاندا.

بەپێی میدیاكانی ئێران، ڕەنگە ئەمڕۆ یان سبەی ئێران لە رێگەی وڵاتی پاکستانی نێوەندگیرەوە، هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەسەر پێشنیارە نوێیەكەی ئەمریكا رابگەیەنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لێدوانە گەشبینەكانی چەند رۆژی رابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە نزیکبوونەوە لە رێککەوتن، پشکە داراییەكانی كیشوەری ئاسیا بەرزكردووەتەوە و نرخی نەوتیش دابەزینی باشی بەخۆیەوە بینیوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.