Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:14

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە مەرجی سەلامەتی و ژینگەپارێزی لە پڕۆژەکاندا چەسپاند

کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە 2026/5/7، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا نامیلکەی "تەندروستی، سەلامەتی و ژینگەیی" (HSE) بۆ پێگەی پڕۆژەکان بە فەرمی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە میانی دیدارەکەدا کە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند کە لەمەودوا ئەم نامیلکەیە دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لە دۆکیۆمێنتەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و مەرجە کۆمپانیاکان بۆ پاراستنی گیانی کرێکاران و ژینگەی ناوچەکە پابەندی بن. دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەش کرد، کە سەرەڕای قەیرانەکان، وەزارەتەکەیان توانیویەتی 2,600 کیلۆمەتر ڕێگا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دروست بکات و سەدان کیلۆمەتر ڕێگای دیکەش نۆژەن بکاتەوە.

لای خۆشییەوە د. ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەت بۆ ڕێگاوبان، جەختی کردەوە کە ئەم نامیلکەیە وردەکارییەکانی پاراستنی ژینگەیەکی سەلامەت و کەمکردنەوەی زیانەکان لە پێگەی پڕۆژەکاندا لەخۆ دەگرێت. لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، نامیلکەکە وەک ڕێبەری نوێی کارکردن بەسەر نوێنەرانی وەزارەتەکان و ئەندازیاراندا دابەش کرا بۆ ئەوەی لەمەودوا لە هەموو پڕۆژەکاندا وەک مەرجێکی بنەڕەتی جێبەجێ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.