Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 21:41

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: تێکشکاندنی 347 درۆنی ئۆکراینی لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویانە 347 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکراینا لە ناوچە جیاجیاکانی شەڕ و ناو خاکی ڕووسیا تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئۆکراینا هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ڕێگەی درۆنەوە بۆ سەر دامەزراوە جیاوازەکان چڕکردووەتەوە، بەڵام سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکان توانیویانە ئەو ژمارە زۆرەی درۆنەکان لە ناوچە سنوورییەکانی وەک کورسک و بێلگۆرۆد و ناوچەکانی دیکەی بەرەی جەنگ، پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان تێکبشکێنن.

جەنگی درۆنەکان لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لەم دواییانەدا چوونەتە قۆناغێکی نوێوە، بەجۆرێک ئۆکراینا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە قوڵایی خاکی ڕووسیا و ژێرخانی وزە و کۆگاکانی سووتەمەنی بکاتە ئامانج، لە بەرامبەریشدا ڕووسیا ڕێکارە بەرگرییەکانی لە دەوروبەری شارە گەورەکان و دامەزراوە ستراتیژییەکان توندتر کردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.