یۆهانس وادیفول وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ڤیتۆی كرد لە ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا ، ئەمەش به هۆی ئەوەی کە چەندین جار ڕێگری لە بڕیارەكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كراوه بۆ چاره‌نووسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، بەتایبەتی لەلایەن ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا.
ڤادیفۆل لە وتارێکدا لە دامەزراوەی کۆنراد ئەدیناوێر، ناوەندی توێژینەوەی پارتەکەی لە یەکێتی دیموکراتی مەسیحی، گوتی: "پێویسته له بابه‌ته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی هاوبه‌شدا ڤیتۆی تاكلایه‌نه هه‌ڵبگیرێت بۆ تانه‌دان له بریاره گشتگیره‌كانی په‌یوه‌نددار به ئاسایشی ئه‌وروپا."
ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بە هاوکاری لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپا ئەو یاسایانە پەسەند دەکات کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە پێشنیار ده‌كرێت بە زۆرینەی شیاو، واتە بە ڕەزامەندی لانیکەم 55%ی وڵاتەکان، کە نوێنەرایەتی 65%ی دانیشتوانی یەکێتی ئەوروپا دەکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بەڵام هەندێک دەق، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە سیاسەتی دەرەوە گەمارۆکان، گەورەکردنی یەکێتی ئەوروپا، یان بابەتی باج، تەنیا بە کۆدەنگی 27 ئەندامەکە دەتوانرێت پەسەند بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.