مۆسکۆ داوای لە نوێنەرایەتییە بیانییەکان کرد لە کیێڤ شوێن و باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن، خۆیان و هاووڵاتییانیان، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر كیێڤ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ركه‌وتنی رووسیا له 9ی ئایار بقۆزێته‌وه و هێرشی سه‌ربازی بكات،
رووسیا له هۆشدارییه‌كی توندا بۆ كیێڤ رایگه‌یاندووه كه زۆر به توندی وه‌ڵامیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر كیێڤ ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكات و كه‌شی ناو ئاهه‌نگه‌كانی گۆڕه‌پانی سوور تێكبدات.
ڕووسیا وردەکاری زیاتری لەبارەی ئەو هەڕەشەیە نەخستووه‌ته‌ڕوو، هەروەها هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن ئۆکرانیاشەوە بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕووسیا هەموو ساڵێک لە 9ی ئایاردا ڕۆژی سەرکەوتن لە جەنگی جیهانی دووەمدا بە نمایشێکی سەربازی گەورە لە گۆڕەپانی سوور بەڕێوەدەبات.
سەرەتای ئەم هەفتەیە مۆسکۆ ئاگربەستی تاکلایەنەی لەگەڵ ئۆکرانیا لە نێوان 8 بۆ 9ی ئایاردا ڕاگەیاند کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگەکاندا.
لای خۆیه‌وه، ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند: مۆسکۆ ترسی ئەوەی هەیە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا بەسەر گۆڕەپانی سووردا بفڕن و كه‌شی ئاهه‌نگه‌كان تێكبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.