ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پێشەشکیان هاوتا ئێرانییەکەی، نیگه‌رانی توندی خۆی ده‌ربڕی له کردنه ئامانجی دامەزراوە مەدەنییەکان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ژمارەیەک کەشتی له ناوچه‌كه‌دا.
ماکرۆن له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یداجەختی لەسەر گرنگی ئەو ئەرکە فرەنەتەوەییە کردەوە کە لەلایەن فەرەنسا و بەریتانیاوە ڕاگەیەندراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کاتێک کێشەکان چارەسەر دەبن.
ماكڕۆن له تۆڕی " ئێكس" ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت: به سەرۆک کۆماری ئێرانم راگه‌یاندووه كه ئەم دەرفەتە مێژووییه بقۆزنه‌وه كه هاتووه‌ته پیش بۆ ڕێككه‌وتن و وه‌ستانی جه‌نگ.
ده‌ڵێت، بەنیازم لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەبارەت بەم بابەتە قسە بکەم.
لای خۆیه‌وه مه‌سعوود پزیشكی‌یان لە وەڵامدا رایگه‌یاندووه: خۆشحاڵین کە سیاسه‌تی فەرەنسا لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانه لە ڕێگەی گوتووێژەوە.
پزیشكی‌یان به ماكرۆنی راگه‌یاندووه: ئێران له‌گه‌ل چاره‌سه‌ری هه‌موو كیشه‌كانه، به‌ڵام جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه هەر دانوستانێک سەبارەت بە کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز پێویستی بە هەڵگرتنی ئەو گەمارۆی دەریاییە هەیە کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.