ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کرد کە بە یاوەریی شاندێکی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هه‌رێمى كوردستانى کرد.
لە کۆبوونەوەيهکدا، باسیان له چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
له‌مباره‌يه‌وه هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتێک کە خزمەت بە ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق بكات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى چاوهڕوانييهكانيان بێت.
هەر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕێکخستنی پەیوەندییەکانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان لە چوارچێوەی بنەما دەستوورى و یاسا کارپێکراوەکاندا، تاوتوێ کرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.