سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان كرد.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاند: پابەندبوونی حكوومەت بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.
سەرۆكی حكوومەت هەر لە پەیامەكەدا ئاماژەی بەوەش كرد "ئومێدەوارم كرێكاران مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو ستەم و چەوساندنەوەیەك"
دەقی پەیامەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 1ی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاران:-
لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم و هیوای تەندروستی و ئاسوودەییان بۆ دەخوازم.
ماندووبوون و ئەرک و کار و تێکۆشانی كرێكارانی كوردستان، لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زۆر بە بەرزی دەنرخێنم.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و باشترکردنی هەلومەرجی ژیان و کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و ئومێدەوارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و دوور بن لە هەموو جۆرە ستەملێکردن و چەوساندنەوەیەک.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/5/1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.