سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 1ی ئایار، پەیامێكی بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران بڵاو كردەوە و بەگەرمی پیرۆزبایی ئەم یادەی لە هەموو كرێكارانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا هەروەها رایگەیاند: لەم یادەدا، جارێکی دیکە جەخت لە پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ماف و داوا ڕەواکانی کرێکاران دەکەینەوە، هەروەها پێداگیری لە پابەندبوون بە یاسا و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ كرێكاران دەكەینەوە.
دەقی پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران:-
یەکى ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، بە گەرمی لە هەموو کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان و سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان پیرۆز دەکەم. بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە ڕەنج و ماندووبوونیان دەڕوانم کە ڕۆڵى كارايان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا ههيه.
لەم یادەدا، جارێکی دیکە جەخت لە پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ماف و داوا ڕەواکانی کرێکاران دەکەینەوە. پێداگری دەکەین لەسەر پێویستیی پابهنديى تهواو به یاسای کارهوه، ههروهها دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و دادپەروەرانە کە تيایدا شکۆ و مافی هەموو کرێکارێک پارێزراو بێت و دڵنیاییی ژیان و گوزەرانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم بکات.
سڵاو دەنێرین بۆ گیانی ئەو کرێکارانەی لە کاتی کاردا گیانیان لەدەست داوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان دهبێ ئهركى تهواوى خۆيان جێبهجێ بكهن لە چاودێریکردن و هاوکاریکردنی خێزان و کەسوکاریان و پێشكهشكردنى ههموو پشتیوانییەکی پێویست.
هیوای پشوویەکی ئارام و سەرکەوتن بۆ هەموو کرێکاران دەخوازم. یەکی ئایار لە هەمووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
1ی ئایاری 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.