Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 01:06

ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکەی کەرکووک بۆ 7 کەس بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکێک لە بریندارانی ڕووداوە هاتوچۆکەی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و بەوەش ژمارەی کۆی گیانلەدەستدان لەو ڕووداوەدا گەیشتە 7 کەس.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی) "بەیان ڕەحموڵا فەتحوڵا"، کە لە ڕووداوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوودا بە سەختی بریندار ببوو و ڕەوشی تەندروستی ناجێگیر بوو، دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لەژێر چاودێریی پزیشکی، لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک کۆچی دوایی کرد.

ڕووداوەکە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک ڕوویدا، کاتێک بارهەڵگرێک بەهۆی پەککەوتنی سیستمەی وەستان (برێک) و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، خۆی کێشا بە 35 ئۆتۆمبێلدا کە لەسەر شەقامی سەرەکی وەستابوون، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کارەساتێکی گەورەی مرۆیی و زیانی ماددی زۆر.

بە گیانلەدەستدانی ئەم بریندارە نوێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 7 کەس، لە کاتێکدا هێشتا ژمارەیەک برینداری دیکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.