Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 10:25

لە هەولێر ڕەزامەندی لەسەر 39 پڕۆژەی وەبەرهێنان درا و زەوییان بۆ تەرخانکرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، لەکۆى 47  پڕۆژەی وەبەرهێنان، 39 پڕۆژە ڕەزامەندیان لەسەردرا و زەوییان بۆ تەرخانکرا.

ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی نیسان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و ئەندامانی لێژنەکە، کۆبوونەوەی " لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان" لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوای هەڵسەنگاندنی وردی کار و بەرهەم و ئامانجی ئەو پڕۆژانەی داوای زەوییان کردبوو، لە کۆی 47 پڕۆژەی پێشکەشکراوی وەبەرهێنان، ڕەزامەندی لەسەر 39 پڕۆژە درا و زەوییان بۆ تەرخانكرا، 8 پڕۆژەی دیکە بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاتر دواخران.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گرفت و ئاستەنگانە کرا کە دێنە بەردەم پڕۆژە پیشەسازییە (گەورە، مامناوەند و قورسەکان)، بە جۆرێک کە لەگەڵ یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکاندا بگونجێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.