وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر، بڕیاردراوە گەشتی حاجیانی ئەمساڵ لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو شاری جەدەی سعوودیە ئەنجام بدرێت و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.
ڕۆژگار جەعفەر، بەرپرسی راگەیاندنی پڕۆسەی حەج ڕایگەیاند: " دوای هەوڵ و ماندووبونی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەتایبەت، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف لەگەڵ دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانیی عێراقی، بۆ ئەوەی گەشتی حاجیان لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو شاری جەدەی سعوودیە ئەنجام بدرێت، هەوڵەکان گەیشتنە ئەنجام و بڕیاری کۆتایی درا".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا یان تاوەکو سبەی، بڕیارەکە بە شێوەیەکی فەرمی ڕابگەیەندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.