بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی نیسان بەم شێوەیە: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە، بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.
کەشوهەوای سبەی هەینی بەم شێوەیە: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچەکانی سنووری رۆژئاوا. پلەکانی گەرما بە 1-2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی هەینی بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: : 28 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.