Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 10:25

نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە و دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی  پێنجشەممە 30ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئەبووزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراته‌وه‌ پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا، تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بگەیەنێت.

 هه‌ردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی دۆخی ناوچەکە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچه‌يی و نێودەوڵەتی، بیروڕایان گۆڕییەوە. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش کردەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان.

چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.