وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی لە سەرجەم قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە تاقیكردنەوەكان لە رۆژی 14/5/2026 دەست پێ دەكات و رۆژی 25/5/2026 كۆتایی دێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە وەك گشتاندن ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، راپەڕین و زاخۆ) كراوە، تێیدا خشتەی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9 – وەرزی یەكەم دیاری كراوە.
لە نووسراوەكەدا داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەكان و قوتابخانەكان كراوە، سەرجەم قوتابییان ئاگادار بكەنەوە لەو خشتەیە.
خشتەی تاقیكردنەوەی نیشمانی پۆلی 9 – خولی یەكەم بەمشێوەی خوارەوەیە:-

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.