Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 10:45

ترەمپ و پووتین بە تەلەفۆن شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكراینایان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، لە پەیوەندییەكەدا هەردوو سەرۆك دوایین پێشهاتەكانی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكراینایان تاوتوێ كرد.

یووری ئۆشاكۆڤ یاریدەدەری پووتین لەبارەی ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە رایگەیاند: هەردوو سەرۆك بە پلەی یەكەم سەرنجیان خستە سەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین هەروەها بە تایبەت قسەیان لەبارەی بارودۆخی ئێران و وڵاتانی كەنداو كرد.

پووتین بڕیارەكەی ترەمپی بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بە بڕیارێكی دروست و ژیرانە وەسف كرد، چونكە دەرفەتێك بۆ دانوستانەكان دەڕەخسێنێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.