ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە، بەشێوەیەك كە نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە 117 دۆلاری ئەمریكی.
ئەم ئێوارەیە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بەڕێژەی 5% بەرزبووەوە و گەیشتە 117 دۆلار.
ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دێت كە فەرمانی بە یاریدەرەكانی كردبوو ئامادەكاری بكەن بۆ سەپاندنی گەماڕۆیەكی ماوە درێژ لە گەرووی هورمز بەسەر ئێراندا لە بڕی ئەوەی هێرشی سەربازی بكاتە سەر ئەو وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.