لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە سبەینێوە هەر ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا و ماتۆڕسكیل لەناو بازاڕ و شوێنە گشتیییەكان ببینرێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادارییەكی ئاراستەی شوفێران كردووە و تێیدا هاتووە "ئاگاداری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان دەکەینەوە کە لە سبەینێ دووشەممەوە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتوچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن، بە تایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا".
لە ئاگادارییەكەدا هەروەها هاتووە "داواکارین هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەستبەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.