سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی رووداوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاری كەركووك بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند "وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندارەكانم راسپاردووە هاوكاری بریندارانی رووداوەكەی كەركووك بكەن"
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها رایگەیاند "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".
دەقی پەیامەكەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-
بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە کە هاوکاریی پێویستیی تەندروستیی پێشکەشی برینداران بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/4/26
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.