به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئێواره‌ی شاری كه‌ركووك كه بارهه‌ڵگرێك خۆی كیشا به چه‌ندین ئۆتۆمبێل و له ئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌س بریندار بوون و گیانیان له ده‌ست دا، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه و هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوه‌كه ده‌ربڕی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه..
بەداخەوە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری کەرکوک و لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ، بەهۆی پێکدادانی بارهەڵگرێک بەکۆمەڵێک تۆتۆمبێلی دیکە، چەند هاووڵاتییەک شەهید و بریندار بوون.
وێڕای گەیاندنی پەیامی هاوخەمیمان بۆ قوربانیانی ئەو ڕووداوە، لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسەم کرد و بە سوپاسەوە ئامادەییان دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک بۆ قوربانییانی ڕووداوه‌كه و برینداران.
هەروەها تیمێکی نووسینگەمان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد بۆ بەهاناوەچوون و گەیاندنی هاوکاری بۆ بریندارەکان.
لەهەمانکاتدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک قسەم کرد و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکمان دەربڕیووه بۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.