قایمقامیەتی قوشتەپە ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێران و هاووڵاتییان دەکات و ڕایگەیاند، بەهۆی دەستپێکردنی کارەکانی قیرتاوکردن و فراوانکردن، ڕێگای کۆنی قوشتەپە دادەخرێت.
ڕۆژی یەکشەممە 26ـی نیسان، قایمقامیەتی شارۆچکەی قوشتەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەکاتەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی تۆڕی ڕێگەوبان لە سنوورەکە، ڕێگای کۆنی قوشتەپە لە گۆڕستانی "مورتکەی بچووک" تاوەکو دوو سایدی 30 مەتری بە درێژیی دوو کیلۆمەتر دادەخرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داخستنی ڕێگاکە بە مەبەستی دەستپێکردنی کارەکانی قیرتاوکردن و فراوانکردنە و تاوەکو تەواوبوونی پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.
قایمقامیەت داوا لە شۆفێران دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتییان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، ڕێگای سەرەکیی هەولێر – کەرکووک وەک ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.