Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 20:14

زانیاری لەبارەی دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە تاران بیستراون

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئێران زانیارییان لەبارەی دەنگی ئەو تەقینەوانە بڵاوكردەوە كە كەمێك پێش ئێستا لە شارەكە بیستراون، بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیلیش رەتی دەكاتەوە ئەوان هێرشیان بۆ سەر تاران ئەنجامدابێت.

هەردوو ئاژانسی (ئیرنا و میهر)ی ئێران رایگەیاندووە: ئەمشەو پێنجشەممە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە چەند بەشێكی ئاسمانی تارانی پایتەخت چالاک کراوە بەهۆی بوونی چالاکی ئاسمانی دوژمنکارانەوە.

راشیانگەیاندووە: سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە دروستی لە رۆژئاوای تاران چالاك كراوە.

لای خۆیەوە بەرپرسیكی باڵای ئەمنیی ئیسرائیلی لەبارەی ئەو هێرشانە رایگەیاند: ئێمە ئەمشەو هیچ هێرشێكمان بۆ سەر تاران ئەنجام نەداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.