Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 00:51

ئەمریكا دەستی بەسەر كەشتییەكی دیكەی ئێرانیدا گرت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی دیكەی لە زەریای هیندیدا راگەیاند كە نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو و دەیگواستەوە، لە ماوەی سێ رۆژدا ئەمە دووەم كەشتییە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

پێنتاگۆن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاند: شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمریكا ئۆپڕاسیۆنێكیان لە زەریای هیندی ئەنجام دا، ئۆپراسیۆنەكە بریتی بوو لە پشكنین و دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەك كە نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو و هەوڵی دەدا بە نهێنی بیگوازێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی لە بواری جێبەجێکردنی یاسای دەریایی بۆ دەستبەسەرداگرتنی تۆڕە نایاساییەکان و ڕێگریکردن لە هەموو ئەو کەشتییانەی کە پشتیوانی ماددی پێشکەش بە ئێران دەکەن جا لە هەر دەریا و زەریایەكدا کار بکەن.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ راگەیەنراوەكەدا، هەروەها ڤیدیۆی ساتی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكەشی بڵاوكردۆتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت سەربازە ئەمریكییەكان بە هێلیكۆپتەر لەسەر كەشتییەكە دادەبەزن.

لە كۆتاییدا پێنتاگۆن جەختی لەوە کردەوە کە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن وڵات و لایەنە سزادراوەكان ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاربهێنن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.