Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:23

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له‌ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كات  

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیارەکەی ئێران کرد بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و داوای کرد ئازادیی تەواو بۆ کەشتیوانی دەریایی لە ڕێگەی ڕێڕەوی ئاوی فه‌راهه‌م بكرێت.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ستیفان دوجاریک گوته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌: ئەمینداری گشتی ئەمە بە هەنگاوێک دەزانێت كه‌ بە ئاراستەیەکی دروستدا ده‌ڕوات.

 راشیگه‌یاند، هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونە گەڕاندنەوەی تەواو و ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییەکانی کەشتیوانی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ره‌چاو بكرێت.  

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.