Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

سەرۆکی لوبنان لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل: دانوستانەکان نە لاوازین و نە سازشکردن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی لوبنان لە وتارێکیدا بۆ گەلی لوبنان ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ تێپەڕینە لە قۆناغی ئاگربەستەوە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی. هەروەها جەختی لەسەر دەستنەبردن بۆ سەروەریی لوبنان یان دەستبەرداربوون لە هیچ کام لە مافەکانی کردەوە.

ڕۆژی هەینی  17ـی نیسان، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند، لوبنان چیتر گۆڕەپانی جەنگی هیچ کەسێک نییە و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکە بڕیاری خۆی وەرگرتووەتەوە.

لە وتارێکدا بۆ گەلی لوبنان دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەوە، سەرۆکی لوبنان گوتی: "دانوستانەکان نە لاوازین و نە سازشکردن، بەڵکوو بڕیارێکە سەرچاوەی لە بەرپرسیارێتیمانەوە گرتووە بۆ پاراستنی نیشتمانەکەمان."، هەروەها جەختی لەسەر دەستنەبردن بۆ سەروەریی لوبنان یان دەستبەرداربوون لە هیچ کام لە مافەکانی کردەوە.

سەرۆکی لوبنان ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی ئەم قۆناغە بریتییە لە تێپەڕین لە ئاگربەستەوە بۆ ڕێککەوتنی هەمیشەیی، ڕاگرتنی دوژمنکارییەکان، کشانەوەی ئیسرائیل و سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکەکەیدا لە ڕێگەی هێزە ناوخۆییەکانی خۆیەوە دەگرێتەوە، سەرباری گەڕانەوەی دیلەکان و ئاوارەکان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.