Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 20:10

ئیسرائیل: ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانمان دژی حزبوڵا كۆتاییان نەهاتووە

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانیان دژی حزبوڵا كۆتاییان نەهاتووە، هۆشداریشی دایە ئاوارە گەڕاوەكانی باشووری لوبنان کە ئەگەر شەڕ دەست پێ بکاتەوە، ئەوا جارێکی دیکە ئاوارە ببنەوە.

دوای چەند کاتژمێرێکی كەم لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئاگربەستێکی 10 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: هەرچەندە ئۆپراسیۆنەكان لە لوبنان و گورزەكان دژی حزبوڵا دەستکەوتی باشیان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا ئەو ئۆپڕاسیۆنانە کۆتاییان نەهاتووە.

یسرائیل كاتس راشیگەیاند: ئەگەر شەڕ لە لوبنان دەست پێ بکاتەوە، دەبێت ئەو دانیشتووانانەی گەڕاونەتەوە ناوچە ئەمنییەكان چۆل بكەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە سوپا بدرێت ئەرکەکانی تەواو بكات.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی راگەیاندبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.