Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 11:18

سەرۆكی كوبا بۆ هاووڵاتییانی: ئامادەبن بۆ هەر هێرشێكی ئەمریكا

کوردستان TV
100%

میگێل دیاز كانێل سەرۆكی كوبا لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە هاڤانای پایتەختی وڵاتەكەی، داوای لە هاووڵاتییانی كرد ئامادەكاری بكەن بۆ هەر هێرشێكی لەناكاوی سوپای ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەیان.

میگێل دیاز لە وتارەكەدا گوتی: ئێمە بەهیچ شێوەیەك شەڕمان ناوێت، بەڵام لە هەمانكاتدا ئەرکی ئێمەشە ئامادەبین بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەڕ، ئەگەر شەڕ بووە شتێكی حەتمی و بەسەرماندا فەرز كرا، ئەوا دەبێت تێیدا سەركەوین، گومانیشی تێدا نییە كە کوبا نەتەوەیەکە توانای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هەیە.

گوتیشی: هەرچەندە وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام پێوستە ئامادەكاری بكەین بۆ هەر ئەگەرێكی هێرش و داگیركردن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو: دوای دۆسییەی ئێران، سەیری دۆسییەی كوبا دەكەین و پێویستە كێشەی ئەو وڵاتە چارەسەر بكەین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.