Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 18:19

تره‌مپ بۆ پاپا: پێویسته‌ له‌وه‌ تێبگه‌ی كه‌ ئێران 42 هه‌زار كه‌سی خۆی كوشتووه‌  

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، پاپا لیۆ چواردەهەم دەتوانێت هەرچی پێی خۆشە سەبارەت بە پرسەکانی جیهان بیڵێت، بەڵام دەبێت دان بە واقیعی ئەم جیهانە "قێزەونە"دا بنێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناکۆکی نێوان دۆناڵد تره‌مپ  سەرۆکی ئەمریکا و پاپای لیۆ كه‌ لەدایکبووی ئەمریکایه‌ پەرەی سەندووە و ترەمپ بە توندی ڕەخنەی لە ڕێبەری ئایینی گرت کە یەک ملیار و 400 ملیۆن کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهاندا په‌یڕه‌وی له‌ قسه‌كانی ده‌كه‌ن.

لە بەرامبەردا پاپا لیۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی ئەخلاقی ناچاری دەکات دژی شەڕ قسە بکات و هەڕەشەی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر شارستانیەتی ئێرانی بە "قبووڵنەکراو" وەسف کرد.

له‌ به‌رامبه‌ردا تره‌مپ گوتی: پاپا پێویستە لەوە تێبگات کە ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 42 هەزار کەسی له‌ خه‌ڵكی خۆی کوشتووە.

 دەشڵێت:  "ئەوان خۆپیشاندەرانی تەواو بێ چەک بوون، پاپا پێویستە لەوە تێبگات، ئەمە جیهانی ڕاستەقینە و دڵڕه‌قانه‌ی ئیرانه‌."

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.