Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 11:02

پێنتاگۆن: بۆ پڕکردنەوەی ئەو جبەخانانەی لە شەڕی ئێراندا بەکارمان هێناون، چەندین ساڵمان پێویستە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرای دەکات، قەبارەی ئەو چەک و تەقەمەنییانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا بەکارهێنراون هێندە زۆرن، کە واشنتن پێویستی بە چەندین ساڵ دەبێت بۆ ئەوەی جبەخانەکانی وەک پێشتر پڕ بکاتەوە.

جەنەڕاڵ هیس کۆڵینز، بەڕێوەبەری ئاژانسی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا، لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: "هەرچەندە کارگەکانی ئێمە ڕۆژانە چەک و تەقەمەنی بەرهەم دەهێنن، بەڵام قەرەبووکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیەی لە جبەخانەکانماندا دروست بووە، پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و چەند ساڵێکی دەوێت."

بەرێوەبەری ئاژانسی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکی دەڵێت، پێنتاگۆن لە ئێستادا ناتوانێت کاتێکی دیاریکراو بۆ پڕکردنەوەی تەواوەتی کۆگاکانی چەک دەستنیشان بکات.
خێرایی بەکارهێنانی چەک لە جەنگەکەدا، زۆر زیاتر بووە لە توانای بەرهەمهێنانی کارگەکانی چەک لە ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆرتە سەربازییەکان، تەنیا لە مانگی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکاندا، هێزەکانی ئەمریکا 850 مووشەکی جۆری "تۆماهۆکیان ئاراستەی ئامانجەکانی ناوخۆی ئێران کردوو زیاتر لە 2000 مووشەکی بەرگرییان بۆ تێکشکاندنی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بەکارهێناوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.