Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 15:19

باڵیۆزخانەی ئەمریكا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی پاتریاركی نوێی كلێسای كلدانی دەكات

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریاركی نوێی كلێسای كلدانی لە عێراق و سەرتاسەری جیهان كرد و رایگەیاند "لەڕابەرایەتیکردن بۆ پاراستنی ئازادیی ئایینی لە عێراق بەردەوام دەبین".

ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی كەنیسەی كلدانی بەفەرمی هەڵبژاردنی (مار پۆلس ئەمیل نونا)ی وەك پاتریاركی نوێی كلێسای كلدانی لە عێراق و سەرتاسەری جیهان راگەیاند وەك جێگرەوەی پاتریارك مار لویس روفایێل ساكۆ كە دەستی لە پۆستەكەی كێشابووەوە.

لە پەیامە پیرۆزباییەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هاتووە "پیرۆزبایی لە قەداسەتی مار پۆلس ئەمیل نونا دەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و سەرتاسەری جیهان، نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق هیوای دانایی و خۆڕاگری بۆ پاتریارک نونا دەخوازێت لە ئەرکە نوێیەکەیدا".

هەروەها هاتووە "هیچ دۆستێک گەورەتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئازادیی ئایینی نییە و بەردەوام دەبین لە ڕابەرایەتیکردن بە هێزەوە بۆ پاراستنی ئازادیی ئایینی لە عێراق".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.