Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 17:27

كەشناسی: ئەمشەو تەرزە لەم شوێنانە دەبارێت

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە ئەمشەو لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان و هەروەها پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق بارانی زۆر و تەرزەی قەبارە گەورە ببارێت.

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاندووە: وێنەی مانگە دەستكردەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەمشەو لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق ناسەقامگیری كەشوهەوا بەردەوام دەبێت و بەهۆیەوە بارانی زۆر و تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت.

سەبارەت بە شوێنی بارینی تەرزە و بارانەكان لە هەرێمی كوردستان، كەشناسی عێراق رایگەیاند: ئەگەر هەیە ئەمشەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری بارانی زۆر و تەرزەی قەبارە گەورە بباریت.  

سەبارەت بە كاتەكەشی، كەشناسیی عێراق رایگەیاند: تەرزە و بارانبارینەكە لە چەند كاتێكی جیاوازدا لە سەرەتاكانی شەو تاكو درەنگانی شەو دەبارێت.

جەختیشی كردەوە كە ئەمشەو نەك هەر لە پارێزگای سلێمانی، بەڵكو لە سنووری پارێزگاكانی دیالە و واسیت و سەڵاحەدینیش ئەگەر هەیە تەرزە و بارانی بەلێزمە ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.