حکوومەتی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان لەگەڵ جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەم دیدارە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی فەرمیی دانوستانەکانی ئاشتی لە شاری ئیسلام ئاباد، کە ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و چەسپاندنی ئارامی لە ناوچەکەدا.
ئەم کۆبوونەوەیەی شەهباز شەریف و ڤانس دوای گەیشتنی شاندی باڵای ئەمریکا دێت بۆ پاکستان، کە وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی ڕۆڵ دەبینێت لە لێکنزیککردنەوەی دیدگای هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران لەم قۆناغە هەستیارەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.