تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیان بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان کۆبوونەوە.
ئەم دیدارەی شاندی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کاتێکدایە، کە بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەمین گەڕی دانوستانە فەرمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە شاری ئیسلام ئاباد دەستپێبکات.
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان و ڕۆڵی پاکستان وەک نێوەندگیر کراوە، بە مەبەستی سەرخستنی پڕۆسەی دانوستانەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.