گەورە دانوستانکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، کە ئەوان بە "نیەتی باشەوە" هاتوونەتە ناو پڕۆسەی دانوستانەکان، بەڵام جەختی کردەوە کە "هیچ متمانەیەکیان بە لایەنی ئەمریکی نییە."
لەلایەکی دیکەوە، جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی گفتوگۆکان دەکەن. بەڵام هاوکات هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، کە ئەگەر ئێران هەوڵ بدات "یاری بە کات بکات" یان جیدی نەبێت لە دانوستانەکان، ئەوا ڕووبەڕووی لێکەوتەی توند دەبنەوە.
ئەم دانوستانە چاوەڕوانکراوانەی نێوان واشنتۆن و تاران لەسەر خاکی پاکستان، وەک هەوڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە قووڵەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە کاتێکدا کە جیهان بە بایەخەوە چاودێری وردەکارییەکانی ئەم لوتکەیە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.