حکوومەتی پاکستان هیوای خۆی دەربڕی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی "بنیاتنەر" دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن، ئەمەش دوای گەیشتنی جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شاری ئیسلام ئاباد.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە وڵاتەکەی وەک میوانداری ئەم دانوستانە مێژووییانە، ئومێدەوارە هەردوولا بە گیانێکی بەرپرسیارانەوە بچنە نێو وتووێژەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
پاکستان جەختیشی کردووەتەوە، کە سەقامگیریی ناوچەکە پەیوەستە بە ئەنجامی ئەم جۆرە دیدارانە، بۆیە ئومێد دەخوازن کە گەیشتنی شاندی باڵای ئەمریکا و دەستپێکردنی گفتوگۆکان ببێتە سەرەتایەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و دوورکەوتنەوە لە بژاردەی سەربازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.