چاوەڕوان دەکرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، یەکەمین گەڕی دانوستانە فەرمییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەستپێبکات.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان،کە لە میدیا ئێرانیەکان بڵاوکراونەتەوە، هەردوو شاندی دانوستانکار کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکایەتییان دەکەن، ئامادەکارییە کۆتاییەکانیان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان ئەنجام داوە.
ئەم دانوستانانە لەژێر چاودێرییەکی ئەمنیی زۆر توند و لە نێو جۆرێک لە تەمومژی سیاسی دەستپێدەکەن، دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەردوولا مەرج و لێدوانی توندیان بەرامبەر یەکتر ئاراستە کرد. جیهان بە بایەخەوە چاوەڕێی دەستپێکی ئەم گفتوگۆیانە دەکات کە بڕیارە چارەنووسی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دیاری بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.