Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:55

شاندی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جێگری ترەمپ گەیشتە پاکستان

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) بڵاویکردەوە، شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتە وڵاتی پاکستان.

گەیشتنی ئەم شاندە باڵایەی واشنتۆن لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان دێت بۆ دەستپێکردنی دانوستانە مێژووییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە بڕیارە لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەخت بەڕێوەبچێت.

ئەم دانوستانانە وەک هەوڵێکی جیددی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان واشنتۆن و تاران و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لێکدەدرێتەوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.