Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 10:19

نەعیم قاسم: سازش بۆ ئیسرائیل رابگرن

کوردستان TV
100%

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی هەینی داوای لە بەرپرسانی وڵاتەکەی کرد کە کۆتایی بهێنن بە پێشکەشکردنی "سازشی بێبەرامبەر" بە ئیسرائیل. ئەم پەیامەی قاسم لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە واشنتۆن گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێبکات.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە پەیامێکی دەستنووسدا کە لە ڕێگەی کەناڵی (ئەلمەنار)ی سەر بە حزبەکەی بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: "ئێمە بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین بگەڕێینەوە بۆ دۆخی پێشوو، داواش لە بەرپرسان دەکەین کە پێشکەشکردنی سازشی بێبەرامبەر بە ئیسرائیل ڕابگرن."

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، نەعیم قاسم ئیدانەی هێرشە بەرفراوانەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ئیسرائیلی کرد و بە "تاوانی خوێناوی" وەسفی کردن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو هێرشانە بەتایبەت لە بەیروت بوونەتە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە 300 کەس، ئەوەش بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی لوبنانەوە بڵاوکراونەتەوە.

ئەم لێدوانانەی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە کاتێکدایە، کە ئیسرائیل و حزبوڵڵا لە جەنگێکی سەختدان و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی لوبنان بە چڕی بەردەوام بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.