Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 20:59

سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی  بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تاوەکو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش هاوکات چارەسەر نەکرێت.

ڕۆژی هەینی، 10ـی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

پێداگرتنی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە هاوکات هەندێکی تر بەردەوامن لە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، جێگەی قبوڵکردن نییە. جەخت دەکەینەوە کە هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو پرسە هاوکات چارەسەر نەکرێت، بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادە بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.