ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی بڵاوی کردەوە، کە کەمێک پێش ئێستا دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە پارێزگای ئەسفەهان لە ناوەندی ئێران بیستراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکان لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکە هەستیان پێ کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسانی فەرمیی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکان و قەبارەی زیانەکان بڵاونەکردووەتەوە.
پارێزگای ئەسفەهان بە یەکێک لە ناوچە هەرە ستراتیژییەکانی ئێران هەژمار دەکرێت، چونکە چەندین دامەزراوەی هەستیاری ئەتۆمی و بنکەی سەربازیی گرنگی تێدایە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە بارودۆخێکی ئەمنیی ناجێگیردایە و ململانێ و پێکدادانەکان لە نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ئاستێکی هەستیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.