وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ناسراو بە "توڕەیی داستانئامێز" (Epic Fury) بۆ ئێستا هێورکراوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم ئەو ئامانجە سەربازییانەی بۆ ئۆپەراسیۆنەکە داڕێژرابوون، بە سەرکەوتوویی بەدیهێنران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەرچەندە چالاکییە جەنگییەکان ڕاگیراون، بەڵام هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودا دەمێننەوە. پنتاگۆن جەختی کردەوە کە سوپای ئەمریکا ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر پێشهاتێکی کتوپڕ یان دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان، ئەگەر بێت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و سەقامگیریی ناوچەکە بکەونە مەترسییەوە.
ئەم ڕاگەیەندراوە دوای زنجیرەیەک هێرشی چڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دێت بۆ سەر ژێرخانی سەربازی و ئەتۆمیی ئێران، کە واشنتن وەک "سەرکەوتنێکی مێژوویی" وەسفی دەکات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.