Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 05:58

جی دی ڤانس و قالیباف بۆ کۆبوونەوەیەکی هەستیار دەگەنە ئیسلام ئاباد

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای وڵاتی پاکستانەوە بڵاوی کردەوە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، جی دی ڤانس وەک سەرۆکی شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و محەمەد باقر قالیباف وەک سەرۆکی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگەنە پاکستان.

ئەم دیدارە دیپلۆماسییە ئاستبەرزە لە کاتێکدایە کە پاکستان ڕۆڵی ناوبژیوانی سەرەکی لە نێوان واشنتن و تاراندا دەگێڕێت بە مەبەستی چەسپاندنی ئاگربەست و کەمکردنەوەی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە. چاوەڕوان دەکرێت هەردوو شاندەکە لە ئیسلام ئاباد زنجیرەیەک کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە داهاتووی ڕێککەوتنەکان و ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانەوەی شەڕ ئەنجام بدەن.

ئەم جوڵە دیپلۆماسییە نوێیە دوای زنجیرەیەک پێکدادانی توند دێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بایەخەوە دەڕوانێتە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سبەینێی نێوان نوێنەرانی واشنتن و تاران، کە دەکرێت ببێتە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.