دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "PBS" ڕایگەیاند، بەرپرسانی تاران زۆر باش دەزانن کە لوبنان لە دەرەوەی بازنەی ئەو ڕێککەوتنی ئاگربەستەیە کە واژۆ کراوە.
ئەم لێدوانەی ترەمپ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو ئارامی و ئاگربەستەی ئێستا لە ئارادایە، تەنیا بۆ ململانێ ڕاستەوخۆکانی نێوان واشنتن و تارانە و سنووری خاکی لوبنان ناگرێتەوە، بەمەش دەستی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کراوە دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە فشار و ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئەو گروپانەی لە لوبنان جێگیرن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.