ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی بڵاوی کردەوە، بەهۆی پەرەسەندنی هێرشە سەربازییەکانی سەر خاکی لوبنان و ناسەقامگیریی باری ئەمنیی ناوچەکە، تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان بە گەرووی "هورمز"دا بە تەواوی ڕاگیرا. ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەکی ئەمنی بەپەلە بەرامبەر بارودۆخی جەنگیی ناوچەکە و پاراستنی سەلامەتیی ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەکان دێت.
داخستنی گەرووی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە دەریاییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت و غازی جیهانی دەبێت. بڕیاری ڕاگرتنی جوڵەی کەشتییەکان لەم کاتەدا ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ ئەوەی کە ململانێیە سەربازییەکان تەنیا لە چوارچێوەی جەنگێکی ناوخۆیی نەماونەتەوە، بەڵکو گەیشتوونەتە ئاستێک کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئابووری و بازرگانیی هەموو جیهان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.