Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 00:06

شەریف بۆ ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل: پابەند بن

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی پاکستان داوای "خۆبەدوورگرتن لە توندوتیژی" و پابەندبوون بە ئاگربەست لە هەموو لایەنەکان دەکات

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، داوای لە سەرجەم لایەنە تێوەگلاوەکانی ململانێی ناوچەکە کرد، کە "وپەڕی دانبەخۆداگرتن" بنوێنن و بە تەواوی پابەندی ڕێککەوتنی ئاگربەست بن. سەرۆکوەزیرانی پاکستان جەختی لەوە کردەوە کە ناوچەکە چیتر بەرگەی ئاڵۆزیی زیاتر ناگرێت و پێویستە هەموو لایەک هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری یەکبخەن، تاوەکو ڕێگری لە هەر لادان و پێشێلکارییەک بکرێت کە ببێتە هۆی هەڵگیرسانەوەی جەنگ.

ئەم بانگەوازەی سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەی لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا گێڕاوە (بە تایبەت لە نێوان واشنتن و تاران). شەهباز شەریف ئاماژەی بەوەش دا کە پابەندبوون بە ئاگربەست تەنیا بژاردەیە بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەکان و ڕێگریکردن لە وێرانکاریی زیاتر، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتگیری لەم پرۆسەی ئاشتییە بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی و دوورکەوتنەوە لە زمانی هەڕەشە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.