Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 17:58

ترەمپ: هەر وڵاتێک چەک بە ئێران بدات ڕووبەڕووی سزای گومرگی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڕەشەیەکی توند و بێپێشینە ئاراستەی ئەو وڵاتانە دەکات کە هاوکاریی سەربازیی تاران دەکەن و ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک چەک بۆ ئێران دابین بکات، دەستبەجێ ڕووبەڕووی سزای گومرگی (Tariffs) قورس دەبێتەوە.

 ئەم هەنگاوەی ترەمپ نیشانەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە ستراتیژی واشنتن، کە تێیدا ئامرازی ئابووری و بازرگانی وەک چەکێک بۆ بەرگرتن لە پەرەسەندنی سەربازیی ئێران بەکاردەهێنێت و جەخت دەکاتەوە کە ڕێگە نادەن هیچ وڵاتێک لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا سوودمەند بێت و لە هەمان کاتدا خەریکی بەهێزکردنی تواناکانی تاران بێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە ساڵی 2025دا سیاسەتی "وپەڕی فشار"ی بەرامبەر بە ئێران توندتر کردووەتەوە، بە ئامانجی بڕینی سەرچاوە دارایی و سەربازییەکانی ئەو وڵاتە.

 چاودێران پێیان وایە ئەم هەڕەشەیەی ترەمپ زیاتر ڕوو لەو هێزە جیهانییانەیە کە پەیوەندییەکی نزیکی سەربازی و تەکنەلۆژییان لەگەڵ ئێران هەیە، بەمەش واشنتن دەیەوێت جۆرێک لە گۆشەگیریی سەربازیی نێودەوڵەتی بەسەر تاراندا بسەپێنێت و تێچووی هاوکاریکردنی تاران بۆ وڵاتانی تر بگەیەنێتە ئاستێک کە زیان بە بەرژەوەندییە ئابوورییە گەورەکانیان بگەیەنێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.