Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:04

بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ لە ئێران نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت
کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ دووشەممە، نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر ئێران زیاد کرد لەسەر پرسی داخستنی گەرووی هورمز.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 2.40 دۆلار (2.2%) بەرزبووەوە و گەیشتە 111.43 دۆلار. هەروەها نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بڕی 3 دۆلار (2.7%) زیادی کرد و گەیشتە 114.57 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم بازدانەی نرخەکان دوای ئەوە دێت، کە دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڕەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر تاران گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیدا نەکاتەوە، ئەوا ڕۆژی سێشەممە وێستگەکانی کارەبا و پردەکانی ئێران دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.