Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 22:05

مایکرۆسۆفت به‌ به‌های ملیارات دۆلار وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد لە ژاپۆن دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هەینی كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، کە لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ژاپۆن دەکات، بە ئامانجی دروستکردنی ناوەندی داتاکانی زیرەکی دەستکرد و ژێرخانی پەیوەندیدار.

براد سمیس سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئه‌مڕۆ هەینی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن سانای تاکایچی لە ئۆفیسی خۆی کۆبووەوە و وەبەرهێنانەکەی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە "وەک وەڵامێکە بۆ پەرەسەندنی پێویستی لە ژاپۆن بۆ خزمەتگوزارییە هەور بڕ و زیرەکی دەستکردەکان".

کۆمپانیاکان لە ژاپۆن کە چوارەم گەورەترین ئابووری جیهانە، هەوڵدەدەن بۆ پێشکەوتن لە بواری زیرەکی دەستکرددا کە بە خێرایی پەرەسەندووە.  

بەڵام فراوانکردنی ناوەندەکانی داتا لە وڵاتەکەدا بەهۆی کەمی شوێن و تێچووی کارەبای تاڕادەیەک بەرزەوە ڕووبەڕووی سنووردارکردن بووه‌ته‌وه‌.

ئەم هەنگاوە دوای وەبەرهێنانێکی 2.9 ملیار دۆلار دێت کە لە ماوەی دوو ساڵدا لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە لە ساڵی 2024دا ڕاگەیەندرا، بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی زیرەکی دەستکردی ژاپۆن و بەهێزکردنی بەرگرییەکانی لە بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا. 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.